Enes Kaplan
29 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2021
سۆچی - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاتژمێر ١٢:١٥ به فڕۆكه‌ی "TC-TUR"، گەیشتە شاری سۆچی باشووری رووسیا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سۆچی، لەلایەن هەریەک لە جێگری پارێزگاری ناوچەی کراسنادۆر، ئەلێکساندەر روپیل و سەرۆکی شارەوانی سۆچی، ئەلێکسای کۆپایگۆرۆسکی و بەڕێوەبەری گشتیی پرۆتۆکۆلی دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ئیگۆر بۆگداشێڤ و باڵیۆزی تورکیا لە مۆسکۆ، مەهمەت سامسار و سەرکۆنسولی تورکیا لە نۆڤۆرۆسیسک، فرات بایار و کارمەندانی باڵیۆزخانەی تورکیاوە پێشوازیی لێ‌کرا.
لەو سەردانەدا هه‌ریه‌ك له سەرۆکی میت، هاکان فیدان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌ددین ئاڵتون و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن یاوەری ئەردۆغان دەکەن.