Mehmet Tosun
04 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاری ستراتیجی کە پابەندوون بەو بەیاننامە هاوبەشەی لە سەردانەکەی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ی سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان بۆ قاهیرە واژووکرا سەرلەنوێ پێکدەهێندرێتەوە، بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری هەردوو وڵات ئەنجام دەدرێت.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەدا چاودەخشێندرێتەوە بە تەواوی ڕەهەندی پەیوەندییەکانی تورکیا-میسر، تاوتوێی ئەو هەنگاوە هاوبەشانە دەکرێت کە لە قۆناغی داهاتروودا دەنرێن بۆ زیاتر پێشخستنی هاریکارییە دووقۆڵییەکان.
هەروەها لە کۆبوونەوەکاندا لە پاڵ پەیوەندیە دووقۆڵییەکاندا بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکرێت لە بارەی پرسە جیهانیی و هەنووکەییە هەرێمییەکان بەتایبەتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و خاکی داگیرکراوی فەڵەستین.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا و بە مەبەستی پتەوکردنی بنەمای گرێبەستی پەیوەندییەکان، واژووکردنی چەند بەڵگەنامەیەک لە بەرنامەی کاردایە.