Khaled Yousef
21 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2025
قودس ــ AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ، ئیال زامیر سەربازانی ئیسرائیلی لەو ناوچەیەی کە لە سووریا داگیری کردوون بەسەرکردەوە کە ئەوەش بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی سووریا دادەندرێت.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئیال زامیر بە یاوەری ھەریەک لە فەرماندەی فەرماندەیی ناوچەی باکوور، ئوری گۆردین و فەرماندەی فیرقەی ٢١٠، یائیر بالای و ژمارەەیەک فەرماندەی دیکە بەشێوەیەکی مەیدانی، سەربازانی ئیسرائیلی لەو ناوچەیەی کە لە سووریا داگیری کردوون بەسەرکردووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ، ئیال زامیر لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی سووریا کردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ئیال زامیر لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، سەبارەت بە دامەزرامەندنی "ناوچەی ئارام" کە لە سووریا داگیری کردوون، گوتوویەتی "ئەم ناوچەیە زۆر گرنگە، لەبەر ئەوەی سووریا ھەڵوەشاوەتەوە".
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە: "لەم ناوچەیەوە، ھەموو ئەوانەی کە لەسەر ئەم زنجیرە چیایەدان، دەبینرێن و ئەوە خاڵێکی ستراتیژییە، ئێمە نازانین شتەکان لێرە چۆن گەشە دەکەن، بەڵام بوونی ئێمە لێرە زۆر گرنگە، بەتایبەتیش بۆ ئاسایشی ئیسرائیل".