Zana Natık Kerem
25 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەسەردانێک گەیشتە ئوردن.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە مستەفا کازمی، بەسەردانێک گەیشتووەتە ئوردن.
لە راگەیەندراوەکەدا، ھیچ وردەکارییەک لەبارەی ئامانج و ئەجێندای سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئوردن نەخراوەتەڕوو.
چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە سەردانەکەی بۆ ئوردن، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.