Hamdi Yıldız
11 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2023
تەرابلوس - AA
سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی یەکێتیی نیشتمانیی لیبیا، عەبدولحەمید دیبەیبە ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوامیدان بە هاریکاریی لەگەڵ تورکیا لە بوارەکانی ئابووریی، سیاسیی و سەربازیی کارێکە هەردەبێت ببێت و پێویستە.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن نووسینگەی راگەیاندنی عەبدولحەمید دیبەیبەوە بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی یەکێتیی نیشتمانیی لیبیا بەبۆنەی تەواوبوونی ماوەی ئەرکی لێپرسراوی کاروباری سەربازیی لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە تەرابلوس، تەوابیل مەنەکەشە پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا، کەنعان یڵماز و کارمەندانی بەشی کاروباری سەربازیی باڵیۆزخانەکە کردووە.
سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی یەکێتیی نیشتمانیی لیبیا، باسی لەوە کردووە کە بەردەوامیدان بە هاریکاریی لەگەڵ تورکیادا لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی و سەربازیی کارێکی پێویستە و نابێت لەدەست بچێت و سوپاسی تەوابیل مەنەکەشەی کرد بۆ ئەو هاریکارییە ئەرێنییانەی بەدرێژایی ماوەی ئەرکەکەی بەجێیگەیاندوون.
تورکیا و لیبیا لەگەڵ ئەوەی پەیوەندی بەهێزی مێژووییان هەیە، هاوکات رێککەوتنێکی زۆریان لەنێواندایە لە بوارە ئەمنیی، سەربازیی و ئابوورییەکان.