Heman Hussein Yaseen
11 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2023
هەولێر - AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران بڵاوی کردووەتەوە کە مەسرور بارزانی لە بەغدا لەگەڵ ھەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق، سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرکۆمار عەبدوللەتیف رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، فائق زێدان کۆدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەکرێت دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەت و کارنامەی وەزاریی.
ھەروەھا ئەوەشخراوەتەڕوو کە برەودان بە ھاریکاری و ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنیان تاوتوێ دەکرێت.