Ebu Bekir Aşkın
11 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2022
تەڕابلووس - AA
دوێنێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی شاری تۆبروق کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی لیبیاوە، فەتحی باشاغای وەک سەرۆکوەزیرانی نوێ دیاری کرد.
باشاغا، لە کاتی هاتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی معیتیقە لە شاری تەڕابلوس، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی، لە هەماهەنگیدا دەبێت.
ناوبراو لە لێدوانێکدا باسی لەوە کرد کە پێیانوایە عەبدولحەمید دیبەیبە رێز لە قۆناغی دیموکراسی دەگرێت و گوتیشی: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا لەسەر بنەمای رێز لەیەک گرتن دەبێت. لە بەرامبەر هەوڵەکانی لەم قۆناغە سەختەدا سوپاسی عەدولحەمید دیبەیبەی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی یەکێتی نیشتیمانی دەکەم".
جێی وەبیرهێنانەوەیە دیبەیبە لە میانەی لێدوانێکیدا لە هەشتی شوباتدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە پۆستەکەی تەنها رادەستی حکوومەتێکی هەڵبژێردراو دەکات.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە میانەی کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی دیالۆگی سیاسی لیبیا کە بەرابەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا بەڕێوەچوو، تیایدا بڕیار درا لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمان بەڕێوەبچن، بەڵام ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەت لەسەر یاسای تایبەت بە دیاری کردنی ژێرخانی یاسایی هەڵبژاردنەکان نەگەیشتنە رێککەوتن.
بەهۆی گرفتە یاساییەکانیشیەوە هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیاندا ئەنجامنەدران.