Barış Seçkin
11 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2022
رۆما - AA
گڕکانی ئێتنا، کە یەکێکە لە گڕکانە چالاکەکان لە باشووری ئیتاڵیا، ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار چالاك بوويەوە و ھەڵچوون و ئاگری فڕێداوە.
ئەو چاڵەی کە دەکەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی گرکانی ئێتنا، کە لە سێ ھەزار و ٣٢٦ مەترە و دەکەوێتە دوورگەی سیسیلیا، دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند مانگێك ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار چالاك بوويەوە و بووه هۆى دووبارە ھەڵچوون و فڕێدانى ئاگر و لاڤای گڕكانەكە.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویان كرده‌وه ئەو ئاگرەی لە گڕکانەکەوە دەرچووە گەیشتووەته بەرزایی ١٠ ھەزار مەتر و خۆڵ و ئاگر گەیشتووەتە ئەو ناوچەی جێنشینانەی کە دەکەونە بناری گرکانەکە.
پەیمانگای نیشتمانیی ئیتاڵیا بۆ جیوفیزک و لێکۆڵینەوەی گڕکانەکان (INGV)رایگه‌یاند به‌هۆی گڕكانه‌كه‌وه هۆشداری سووری دا له گه‌شتی ئاسمانی به ئاسمانی دوورگه‌كه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی فۆنتانارۆسا له كاتانیا كه نزیكترین فڕۆكه‌خانه‌یه له دوورگه‌كه به‌رده‌وام بوون.