Nuri Aydın
08 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2022
ئەنقەرە-AA
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ کە لە میانی بەشدارییکردنی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری نارا، تەقەی لێکرا و بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
تەلەڤیزیۆنی فەرمی ژاپۆن بڵاوی کردەوە ئابێ لە دوای رووداوەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی سپاردووە.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ لە میانی بەشدارییکردنی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری نارا، تەقەی لێکرا و دوای رووداوەکە دەستبەجێ گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
یاماگامی تێتسۆیای تەمەن ٤١ ساڵ کە هێرشەکەی ئەنجامداوە، گوایە ئەندامی پێشووی هێزەکانی بەرگریی دەریایی بووە، بەر لەوەی بتوانێت لە شوێنی رووداوەکە دوور بکەوێتەوە، دەستگیرکراوە و دەستبەسەر ئەو چەکەشدا گیرا کە لەو رووداوەدا بەکاریهێنابوو.