Sami Sohta
08 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی ئیدانەی هێرشی چەکداریی بۆسەر سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ کرد.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە چەکدارییە قێزەونە دەکەین کە کرایە سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ".
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ لە میانی بەشدارییکردنی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری نارا، تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار کرا، پاشانیش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
شینزۆ ئابێ کە لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠٢٠ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بوو، توانی دریژترین ماوە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و دوو ساڵ لەمەوبەر بە هۆکاری تەندروستی ئەو پۆستەی جێهێشت.