Ayşe Şensoy Boztepe
17 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتوون، سەبارەت بە سەردانی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی بۆ تورکیا رایگەیاند: ''لە کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییە هاوبەشە ستراتیجییەکانی تورکیا-ئۆکراینا لە هەموو ڕوویەکەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و تاوتوێی ئەو هەنگاوانە دەکرێت کە دەنرێن بۆ بەهێزکردنی زیاتری هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات''.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئاڵتوون ڕایگەیاند: ''سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی سێ شەممە ١٨ی شوبات، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی کۆدەبێتەوە کە لەسەر بانگهێشتی ئەو سەردانێکی فەڕمی بۆ وڵاتەکەمان ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییە هاوبەشە ستراتیجییەکانی تورکیا-ئۆکراینا لە هەموو ڕوویەکەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و تاوتوێی ئەو هەنگاوانە دەکرێت کە دەنرێن بۆ بەهێزکردنی زیاتری هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات. هەروەها لە چوارچێوەی سەردانەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکرێت سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ئۆکراینا و پرسە هەرێمی و جیهانییەکانی دیکە''.