İdris Sülün
21 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2022
كۆپنهاگ – AA
شاندی تاڵیبان به‌شداری له ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌دا ده‌كات كه هه‌فته‌ی داهاتوو له ئۆسلۆ'ی پایته‌ختی نه‌رویج ئه‌نجام ده‌درێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج رایگه‌یاند شاندی تاڵیبان بانگهێشت كراون بۆ نه‌رویج له رێكه‌وتی ٢٣ بۆ ٢٥ی كانوونی دووه‌م.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه شانده‌كه‌ی تاڵیبان جگه له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی نه‌رویج و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی هاوپه‌یمان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه نه‌دراوه كه ئه‌و وڵاتانه كامانه‌ن كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج، ئانیكهن هوتفێلد به ئاماژه‌دان به نیگه‌رانییه‌كانیان له قه‌یرانی مرۆیی له ئه‌فغانستان، دوا پێشهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به "كاره‌ساتێكی مرۆییی ته‌واوه كه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ملیۆنان كه‌س" له‌قه‌ڵه‌م دا.