Bayram Altuğ
21 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2022
جنێڤ – AA
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له‌باره‌ی كێشه‌ی ئۆكراینا له شاری جنێڤ له سویسرا ده‌ستی پێ كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه له هۆتێلی پرێزندێت ویلسۆن ئه‌نجام ده‌درێت كه یه‌كێكه له‌و هۆتێلانه‌ی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی مێژوویی تیادا ئه‌نجام دراوه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش گرژییه‌كانی سه‌ر سنووری ئۆكراینا ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه سه‌رۆكی فیدراسیۆنی سویسرا، ئیگنازۆ كاسیس كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له بلینكه‌ن و لاڤرۆڤ ئه‌نجام ده‌دات.