Zana Natık Kerem
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن-ەوە پێشوازی لێکرا.
شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی مەولود چاوشئۆغڵو لە کاتی گەیشتنی بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە لایەن دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن پێشوازی لێکراوە.
شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، مەولود چاوشئۆغڵو بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتووەتە بەغدا.
ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا پایتەختی عێراق، لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی بەڕێوەدەچێت کە سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵات بەشداری لە لووتکەکەدا دەکەن.
لە ماوەکانی رابردوودا گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەسەن نازم ئاشکرای کردبوو کە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی ، تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی پرسی ئاسایش لە عێراق و ناوچەکە، ھەروەھا بنیاتنانی ھاوبەشی ئابووریی.