Mehmet Nuri Uçar
08 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2022
ئیستانبوڵ-AA
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز بۆ ئەنجامدانی چەند پشکنینێک رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردەوە، شا سەلمان-ی تەمەن ٨٦ ساڵ رەوانەی نەخۆشخانەی شا فەیسەڵ لە شاری جیددە کراوە و بە ئامانجی ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکە لەو بارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
پێشتریش شا سەلمان لە ۲۰ی تەمووزی ۲۰۲۰دا، بۆ ئەنجامدانی چەند پشکنینێک برابووە نەخۆشخانە و دوای سێ رۆژ بەسەرکەوتوویی نەشتەرگەری زراوی بۆ ئەنجامدرابوو.