Hamdi Yıldız
16 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2022
ریاز – AA
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز (تەمەن ٨٦ ساڵ) کە بە مەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەک پشکنینی پزیشکیی و وەرگرتنی چارەسەری، نەخۆشخانەی پسپۆری جیددی جێهێشت.
دیوانی شاهانەی سعوودیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە دوای پرۆسەی ژمارەیەک پشکنینی پزیشکیی، وەرگرتنی چارەسەری و چاکبوونەوە، شا سەلمان نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
شا سەلمان هەشتی ئایار رەوانەی نەخۆشخانەی پسپۆری شا فەیسەڵ کرا لە شاری جیددە رۆژئاوای سعوودیە و سۆنەری کۆلۆنی بۆ ئەنجام درا. ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ دەرچوو، بەڵام بەمەبەستی پشوودان ماوەیەک لە نەخۆشخانە هێڵدرایەوە.