ئەنقەرە
پەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە یۆرۆستات و دەزگای ئاماری توركیا (توئیك) كۆیكردووەتەوە، لە یەكێتیی ئەوروپای خاوەن 28 ئەندام، ساڵی رابڕدوو سەرژمێری منداڵەكان بە گشتیی 15.6% بووە، لە توركیاش 24.6% بووە.
لە توركیادا كە یەكێكە لە وڵاتانی پاڵێوراو بۆ ئەندامێتی یەكێتیی ئەوروپا، شرنەخ بە 42% و ئورفە بە 41.5% خاوەنی زۆرترین سەرژمێری منداڵن بە بەراورد لەگەڵ شارەكانی ئەوروپا.
ئەو وڵاتانەی خاوەن كەمترین سەرژمێری گەنجن، بریتین لە ئیتالیا و ئیسپانیا بە رێژەی 9.9%، سلۆڤینیا 10.5% و یۆنان 10.6%.