بەرلین
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا فرانک واڵتەر شتاینمایەر لە بارەی دەنگۆی ناردنی چەک لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە بۆ پەکەکە گوتی: "تا ئەو کاتەی پەکەکە بە توندوتیژی ھەڕەشە لە تورکیا بکات، ئەوا پرسین لهوهی کە ئایا ئەڵمانیا بۆ پەکەکە چەک دەنرێ؟ پرسێکی ھەڵەیە."
شتانمایەر لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا وەڵامی پرسیاری بەکارھێنەرانی تویتەری دایەوە و لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا لێدوانی گوتەبێژی سیاسەتی ناوخۆی لیستی سەوزی ئەڵمانیا ڤۆلکەر بۆ ناردنی چەک بۆ پەکەکە چەندە راستە؟ شتانمایەر گوتی: "تا ئەو کاتەی پەکەکە بە توندوتیژی ھەڕەشە لە تورکیا بکات ئەوا پرسین لهوهی ئایا ئەڵمانیا چەک بۆ پەکەکە دەنرێت، پرسێکی ھەڵەیە."
شتانمایەر لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی ڤایرۆسی ئیبۆلا گوتی: "ئەڵمانیایش وەکو وڵاتانی دیکە لەو بارەوە ئامادە نیە،بەڵام لەمەودوا ئەوەی پێمان بکرێ بۆ رووبهروو بوونهوهی درێغی لێ ناکەین."
لە وەڵامی پرسیاری بەکارھێنەرێکدا لهبارهی ههماههنگی لهگهڵ سعودیه گوتی: "سعودییە وڵاتێکە کە لە ناوچەکەدا کاریگەرییەکی زۆری ھەیە. لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ شەڕی دژی تیرۆر، ھیچ رێگایەک نییە کە بە سعودیەدا تێپەڕ نەبێت."
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی پارتە مەسیحییەکانی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی فیدراڵ ڤۆڵکەر کاودەر ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە چوارچێوەی شەڕی دژی داعشدا پێویستە حکومەتی ئەڵمانیا بێجگە لە ھێزی پێشمەرگە، ھاوکاری ئەو گروپانەیش بکات کە شەڕ له دژی داعش دەکەن. ئهوهشی ئاشكراكردبوو كه پرسی ھاوکاریکردنی سهربازی نابێ بەبێ ئاگاداری تورکیا بێت و ئەم ھاوکاریکردنە بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان پەکەکەش دەبێت.