Rewa Mahmood Hasan
07 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2019
هەولێر - AA
شەوی برایەتی لە هەولێر لە لایەن وەقفی مەعاریفی تورکیاوە ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا کە لە خوێندنگەی مەعاریفی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو، بە سینەڤیشنێکی ناساندنی وەقفەکە دەستیپێکرد و دواتر چەند سترانێکی گرووپی موزیکی ئاگری ئورفا، نمایش کران.
سەرۆکی وەقفەکە، پرۆفیسۆر دکتۆر بیرۆل ئاکگون لە گوتەیەکدا لە چوارچێوەی پرۆگرامەکە ئاماژەی بەوەدا کە خوێندنگەی مەعاریفی نێودەوڵەتی هەولێر یەکەم خوێندنگەی وەقفەکەیە لە عێراق کراوەتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بەرەوپێشچوونی خوێندنگەکە لە رووی چەندێتی و چۆنێتی و قبوڵکردنییەوە مایەی شانازییە.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە ئەوان بۆ داهاتووی منداڵان خزمەت دەکەن و گوتی: ''هەموومان ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە ئەویش پێگەیاندنی مندالێکی باش و مرۆڤێکی باشە بۆ کۆمەڵگە. هەر بۆیە وەک وەقفی مەعاریف ئەوەی دەیکەین پێگەیاندنی مرۆڤی باشە. ئینشائەڵڵا هەموو پێکەوە ئەم خوێندنگەیە خزمەتی ئەم ئامانجە دەکەن.
لای خۆیەوە سەرکۆنسولی تورکیا لە هەولێر، هاکان کاراچای ئاماژەی بەوەدا کە خوێندنگەی مەعاریفی نێودەوڵەتی لە هەولێر بۆتە جێی سەرنجی هاووڵاتییانی تورک و هاووڵاتییانی عێراقی و گوتی: "لێرە خوێندکاری خاوەن ئەتنیکی جیاواز پەروەردە دەکرێن و بەردەوامیشن. لەم رووەوە خوێندنگەکە زۆر بۆشایی پڕ کردۆتەوە".
کاراچای ئاماژەی بەوەدا کە خوێندنگەکە تەنها بەوەوە نەوەستاوە کە گرنگی بدات بە داهات و پەروەردەی منداڵان لەسەر ئاستی نێوەدەوڵەتی، بەڵکو هاوکات لێرە بەرەنگاری پێکهاتەکانی سەربە فەتۆ دەبێتەوە و لەو رووەوە رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە.