Rewa Mahmood Hasan
07 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبەرامبەر بەیاننامەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو دەربارەی کەناری رۆژئاوا رایگەیاند، ئەمە بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
عومەر چەلیک لە تویتەر باسی لە راگەیەندراوەکەی ئەم دواییەی ناتانیاهو کرد کە دەربارەی کەناری رۆژئاوا بڵاویکردبوویەوە.
گوتەبێژی ئاک پارتی ئاماژەی بەوەداوە کە ناتانیاهو دوای بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەسەر قودس و جۆلان، روودار بووە و بەردەوامە لە دروستکردنی مەترسی بێ پەروایانە بۆسەر سەقامگیری و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵە تێکدەرەکانی.
گوتەبێژی ئاك پارتی، عومەر چەلیك گوتی: "ناتانیاهو دواین جار رایگەیاندووە، ئەگەر لە هەڵبژاردنەكاندا سەربكەوێت، نشینگەکانی جوولەکە لە كەناری رۆژئاوا دەخاتە سەر خاکی ئیسرائیل. ئەم راگەیاندنە پێشیلکردنی ئاشكرای بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایش و یاسا نێودەوڵەتییەكانە. هەوڵ دەدەن لە قۆناغی پێشێلكردنی یاساكانەوە بچنە قۆناغی لەناوبردنی یاساكان. دەبێت هەموو لایەک ئەم زمانە پڕ لە رق و کینەی ناتانیاهو ئیدانە بکات. ناتانیاهو بە ئاشکرا هێرش دەکاتە سەر یاسا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. هیچ بنەمایەک و یاساک نەماوە ئەم هێرشی نەکاتە سەر. دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهەکانی خۆی دژبە هێرشەکانی ناتانیاهو بپارێزێت".
لە بەشێکی تردا گوتەبێژی ئاك پارتی، عومەر چەلیك راشیگەیاندووە "كاتی ئەوە هاتووە و دواشكەوتووە، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە شێتییەكانی ناتانیاهو بڵێت بوەستە".