Mustafa Deveci
22 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2021
قودس- AA
لە قودسی رۆژئاوا ژمارەیەک گەنجی فەڵەستینی و ئیسرائیلی بە هۆکارێکی نەزاندراو بوو بەشەڕیان.
گەنجەکان بە بەرد و دار رووبەڕووی یەک بوونەوە و لە پێکداهەڵپژانەکەدا گەنجێکی ئیسرائیلی برینداربوو، دواتر ژمارەیەکی زۆر پۆلیسی ئیسرائیلی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و چوار کەسیان دەستگیر کرد.
لە لایەکی دیکەشەوە لە چەند گرتەیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە ئەوە دەردەکەوێت کە ژمارەیەک گەنجی جوولەکە پەلاماری ئەو رۆژنامەنووسە ئیسرائیلییانە دەدەن کە دەیانەوێت رووماڵی رووداوەکان بکەن.
- گرژییەکان لە قودس لە زیادبووندان
لە دەستپێکی مانگی رەمەزاندا لە قودسی رۆژهەڵات و لە دەروازەی شام گرژی دروستبووبوو.
پۆلیسی ئیسرائیلی لە شەش رۆژی سەرەتای مانگی رەمەزاندا، بۆمبی دەنگی و ئۆتۆمبێلی رێگریکردن لە کۆبوونەوەی جەماوەری بەرامبەر ئەو فەڵەستینییانە بەکارهێنابوو کە لە دەروازەی شام کۆدەبوونەوە.
دوێنێش لە قودسی رۆژئاوا شەڕ لەنێوان گەنجە ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان روویدا.