29 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
عێراق - AA
فراکسیۆنی بەرەی رزگارکردن و گەشەپێدانی سوننە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی ئوسامە نوجێفی ئیدانەی پلانی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە "گرێبەستی سەدە"ی کرد کە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ەوە راگەیەندراوە و رایگەیاند کە پلانەکە، پاڵپشتییەکی یەکلاکەرەوەیە بۆ ئیسرائیل.
لە راگەیەندراوێکدا، فراکسیۆنی بەرەی رزگارکردن و گەشەپێدان کاردانەوەی نیشانداوە سەبارەت بە پلانە ئاشییەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە بە "گرێبەستی سەدە" ناسراوە.
فراکسیۆنی بەرەی رزگارکردن و گەشەپێدان جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی گەلی فەڵەستین لەسەر خاکەکەی بژێت و پانەبەرانی فەڵەستین مافی خۆیانە بگەڕێنەوە بۆ نیشتیمانەکەیان و خاوەن دەوڵەتیکی سەربەخۆبن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ئەنجامی لاوازبوونی گوتاری عەرەبییدا، "گرێبەستی سەدە" راگەیەندراوە کە پاڵپشتییەکی یەکلاکەرەوەیە بۆ ئیسرائیل.
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو سازیکرد، بەشێوەیەکی تاکلایەنە، پلانی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە "گرێبەستی سەدە" ناوزەند دەکرێت بۆ رای گشتیی ئاشکراکرد.
دۆناڵد ترەمپ تیشکی خستەسەر ئەوەی کە پلانەکەی لە ٨٠ لاپەڕە پێکھاتووە و جەختی لەوەکردەوە کە ماددەی زۆر بە نرخ لەخۆدەگرێت بۆ ئیسرائیل و لایەنی فەڵەستین-یش.
سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای گوتەکانیدا، ئاماژەی بەوەکرد کە لە پلانی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، شاری قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵ دەکرێت و جەختی لەوەیشکرد کە پلانەکە دوایین دەرفەتە بۆ فەڵەستینییەکان.