Safiye Karabacak
29 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
رامەڵڵا - AA
سەرۆكى فەڵەستين مەحمود عەباس، رايگەياند ئەوان پلانى بەناو ئاشتى دۆناڵد ترەمپيان رەتكردۆتەوە.
عەباس، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا كە لە رامەڵڵا بەڕێوەچوو، رەخنەى لە پلانى بەناو ئاشتى ترەمپى گرت و گوتى: "قودس بۆ فرۆشتن نييە".
سەرۆكى فەڵەستين هەر لەمبارەیەوە گوتيشى:"مەحاڵە هيچ فەڵەستينييەكى موسڵمان و كريستيان ئەم پلانەى ترەمپ قبوڵ بكەن. ئێمە هەزار جار بەو پلانە دەڵێين نەخێر".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەناو پلانی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستی ئاشکراکرد و ئاماژەی بەوەکرد قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبووڵدەکرێت و جەختی لەوەکردەوە کە پلانەکە دوایین دەرفەتە بۆ فەڵەستینییەکان.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بینیامین نەتانیاھو سازیکرد، بەشێوەیەکی تاکلایەنە، پلانی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستی بۆ رایگشتیی ئاشکراکرد.
ترەمپ تیشکی خستەسەر ئەوەی بەناو پلانەکە لە ٨٠ لاپەڕە پێکھاتووە و جەختی لەوەکردەوە ماددەی زۆر بە نرخ لەخۆدەگرێت بۆ ئیسرائیل و لایەنی فەڵەستینیش.
سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای گوتەکانیدا، ئاماژەی بەوەکرد لە بەناو پلانی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبووڵدەکرێت.