Nour Mahd Ali Abu Aisha,Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2018
غەززە ــ AA
ئەو چوار ھاووڵاتییە فەڵەستینییەی کە لە دوو رۆژی رابردوودا لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر رۆژھەڵاتی کەرتی غەززە کوژران لە رێورەسمێکدا لە لایەن دەیان ھاووڵاتی فەڵەستینی بەخاکسپێردران.
سەرەتا ھاووڵاتییانی فەڵەستین لە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە نوێژیان لەسەر تەرمی دوو گەنج بە ناوەکانی ناجی ئەبو عاسی تەمەن ١٨ ساڵ و عەلا ئەبو عاسی تەمەن ٢١ ساڵ کرد کە رۆژی دووشەممەی رابردوو لە ئاکامی بۆدرومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە سنووری باشووری کەرتی غەززە کوژران.
لە لایەکی دیکەوە دەیان ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی لە شارۆچکەی بەیت لاھیا نوێژیان لەسەر تەرمی محەمەد ئەبو ناجی تەمەن ٣٤ ساڵ کرد و لە رۆژئاوای شاری غەززەش دەیان ھاووڵاتی دیکە نوێژیان لەسەر تەرمی گەنجێک بە ناوی ئەحمەد عومەر تەمەن ٢٠ ساڵ کرد کە دوێنێ سێشەممە لە میانی چالاکییەکانی رێپیوانی گەڕانەوەی گەورە بە گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل کوژران.
ھەر چوار تەرمەکە لە رێورەسمێکدا کە دەیان ھاووڵاتی فەڵەستینی بەشداریان تیایدا کرد، بەخاک سپێردران.