Sangar Hamad Azeez
19 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2018
بەرلین - AA
گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا ستێفەن سایبێرت سەبارەت بە رێککەوتنی رووسیا و تورکیا لەبارەی ناوچەی داماڵراو له چهك لە ئیدلب گوتی: "راوێژکاری ئەڵمانیا، خۆشحاڵە بە هەوڵەکانی بەرگرتن لە دروستبوونی بارگرژی سەربازیی و پاراستنی هاووڵاتیان".
سابێرت لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین کرد و گوتی: "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە باس لە رەوشی سووریا و رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کرا".
ناوبراو باسی لە کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین کرد کە ١٧ ئەم مانگە لە سۆچی ئەنجامیاندا و تیایدا بڕیاری دروستکردنی ناوچەی داماڵراو لە چەکیان دا لە ئیدلب و گوتی: "راوێژکاری ئەڵمانیا، خۆشحاڵە بە هەوڵەکانی بەرگرتن لە دروستبوونی بارگرژی سەربازیی و پاراستنی هاووڵاتیان".