Dmitri Chirciu
02 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2022
مۆسکۆ - AA
فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری"Mig-31" لە کاتی مەشق و راهێنان لە ناوچەی پریمۆرسکیی رووسیادا کەوتەخوارەوە.
راگەیاندنی سەربازیی رۆژهەڵاتی رووسیا دەربارەی رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە فڕۆکەکە بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشق لە ئاسماندا بووە و لە دارستانێکی نزیک گوندی ئالێکسەیەڤکای ناوچەی پریمۆرسکی کەوتووەتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە سەرنشینانی فڕۆکەکە لەڕێی پەرەشووتەوە خۆیان رزگار کردووە و بەوهۆیەوە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەوەش هاتووە کە "فڕۆکەکە بەبێ هەڵگرتنی هیچ چەکێک فڕیوە و ئەگەر هەیە هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی کێشەی تەکنیکی بووبێت".