Yusuf Özcan
18 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
پاریس- AA
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بەهۆی دەنگۆی گیانلەدەستدانی کەسێک بەهۆی توندوتیژی پۆلیسەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایی دروست بوو.
لە خۆپیشاندانەکەدا، پێکداهەڵپژان لەنێوان هێزەکانی پۆلیس و خۆپیشاندەراندا، دروست بوو.
خۆپیشاندەران لەڕێی فیشەکەشێتە و سووتاندنی تەنەکەخۆڵ و وێستگەکانی پاسەوە ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و هێزەکانی پۆلیسیش بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان بە گردبوونەوەکە کرد.
شەوی رابردوو، ماتۆڕسوارێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەهۆی خۆکێشانی بە ستوونێکی کارەباوە بە سەختی برینداربوو و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. شایەتحاڵانی رووداوەکە لە لێدوانیاندا بۆ راگەیاندنەکانی فەڕەنسا باسیان لەوە کردبوو ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس رێگای لە گەنجەکە گرتووە و خۆی پیادا کێشاوە.
ئاسایشی فەڕەنساش لە روونکردنەوەیەکدا، ئەوەی خستەڕوو کە هیچ کەسێک رێگای بە گەنجەکە نەگرتووە.
مانگی رابردووش بەبانگەشەی ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ماتۆڕسوارێکیان بریندارکردووە، خۆپیشاندان و ناڕەزایی دروست بووبوو و لە خۆپیشاندانەکانیشدا پێکداهەڵپژان روویدابوو.