Mazın Asad
09 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2017
پاریس - AA
وەزیری حکوومەتی فەڕەنسا بۆ کاروباری یەکێتی ئەورووپا، ناسالی لۆیسیۆ رایگەیاند لەگەڵ راگەیاندنی سەربەخۆیی تاکلایەنانەی کەتەلۆنیا، وڵاتەکەی دانی پێ نانێت.
ناسالی لۆیسیۆ لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی CNews رایگەیاند "ئەگەر رێگەیەکی سەربەخۆیی بێتە ئاراوە، ئەوا تاکلایەنانە دەبێت و دانی پێ نانرێت".
وەزیری حکوومەتی فەڕەنسا بۆ کاروباری یەکێتی ئەورووپا بانگەوازی بۆ لایەنەکان کرد و رایگەیاند ئەگەر ھەرێمی کەتەلۆنیا سەربەخۆیی رابگەیەنێت، ئەوا یەکەم دەرئەنجامی دەرکردنی ئەو ھەرێمە دەبێت لە یەکێتی ئەورووپا.
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە دوای گشتپرسییەکەی یەکی تشرینی یەکەم لە کەتەلۆنیا، پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راخۆی کرد و پشتیوانی خۆی بۆ یەکێتی ئیسپانیا دووپات کردەوە.
ناوچەی پیرینیس-ئۆرینتالیس-ی فەڕەنسا کە بە "باکووری کەتەلۆنیا" دەناسرێت، پەیوەندی ھاوسۆزیان لەگەڵ ھەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا ھەیە و دانیشتوانەکەی ٤٧٠ ھەزار کەسە.
چاوەڕوان دەکرێت سبەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کەتەلۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت ئەنجامی گشتپرسییەکە پێشکەش بە پەرلەمانی ھەرێمەکەی بکات.