Sami Sohta,Zana Natık Kerem
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
بیشكێك ــ AA
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە دەنگدەران لە قرغیزستان بە مەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی گشتییدا (پەرلەمان) روویان لە بنكەكانی دەنگدان كرد.
لەم هەڵبژاردنەدا، سێ ملیۆن و 523 هەزار و 532 كەس مافی دەنگدانیان هەیە كە بەسەر دوو هەزار و 429 بنكە كە لەلایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان لە ناوخۆ و 45 بنكە كە لەلایەن نێردە دیپلۆماتییەکانی قرغیزستان لە دەرەوە بۆیان دابینكراوە، دابەشکراون.
هەروەها هەزار و 912 كاندیدی سەربە 16 پارت ركابەری یەكتر دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 120 كورسی پەرلەمان.
هەر كاندیدێك بۆ بوون بە ئەندام لە پەرلەمان، پێویستە 142 هەزار دەنگ بەدەست بهێنێت.
بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكان لە قرغیزستان، 65 كەس وەك پەرلەمانتار لەهەر پارتێك دەتوانن بچنە نێو پەرلەمانەوە و دواتر هەر پارتێك دەنگی زۆرتر بەدەستبهێنێت، ئەوا لیژنەی هەڵبژاردنەكان، پەرلەمانتاری دیكەی بۆ دەخاتە نێو لیستی یەدەگەوە.
پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی گشتیی قرغیزستان ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە كۆتایی دێت.