Mohammed Baqi Hussein
08 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2017
ده‌وحه - AA
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كان له هێرشه ئهلهكترۆنییهكهی ماڵپه‌ڕی ئاژانسی فه‌رمیی قه‌ته‌ر QNA و پێگه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردبووه ئامانج، بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی قه‌ته‌ر، هێرشه ئه‌له‌كترۆنییه‌كه سوودی له بۆشاییه‌كی ماڵپه‌ڕی QNA وه‌رگرتووه و له هێرشه‌كه‌دا ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو به‌كارهاتووه.
راگهیهنراوهكه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه تیمی لێكۆڵه‌ر سه‌رچاوه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردووه، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌نجامه‌كانی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
QNA شه‌وی 23ی ئایار روونكردنه‌وه‌یه‌كی میری قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د السانیی بڵاوكرده‌وه كه دژی ئه‌مریكا، پشتگیریی ئێرانی كردبوو. روونكردنه‌وه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له مێدیاكاندا بڵاوبووه‌وه.