Muhammet Ali Kemal
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
دۆحه - AA
ئه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه كه قه‌ته‌ر میوانداریی له گه‌ڕێكی نوێی دانوستانی نێوان ئه‌مریكا و تاڵیبان كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌و گه‌ڕه‌ی دانوستان كه رۆژی چوارشه‌ممه له‌نێوان ئه‌مریكا و تاڵیباندا له دۆحه‌ی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چووه، درێژه‌ی دوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دیكه بووه كه ئامانج لێیان گه‌یشتنی ئه‌فغانستانه به ئاشتی و سه‌قامگیریی.
هه‌روه‌ها باس لهوهشكراوه لایه‌نه‌كان تاوتوێی رێككه‌وتنی "كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان و به‌كارنه‌هێنانی خاكی ئه‌فغانستان دژی ئه‌مریكا یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه"یان كردووه كه له دوو كۆبوونه‌وه‌ی رابردوودا یه‌كلاییان كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قه‌ته‌ر دوایین دانوستانه‌كان به پێشهاتێكی گرنگ له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتی ئه‌فغانستان ناوده‌بات و هیوا ده‌خوازێت ئه‌و ئامانجه‌ی لێبكه‌وێته‌وه كه ده‌ویسترێت.
دوێنێ گوته‌بێژی تاڵیبان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید، ئاشكرایكردبوو كه سه‌رله‌نوێ دانوستانه‌كانی نێوان تاڵیبان و ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه.