Hamdi Yıldız
23 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2019
قودس ــ AA
ناوەندێكی مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە كە لە میانی رووبەڕووبوونەوە و پێكدادانی نێوان فەڵەستیینەكان و هێزەكانی ئیسرائیل لە باكووری رۆژهەڵاتی قودس، دەیان كەس برینداربوون.
ناوەندی زانیاری وادی حلوە كە ناوەندێكی تایبەتە بە مافەكانی مرۆڤی فەڵەستینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوەو، هێزەكانی ئیسرائیل هەڵیانكوتاوەتە سەر گەڕەكی عەبید لە شارۆچكەی عیسویە رۆژهەڵاتی قودس كە بەهۆیەوە رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لە نێوان دانیشتوانی كەڕەكەكە و هێزەكانی ئیسرائیلدا روویداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی رووبەڕووبوونەوە و پێكدادانەكەدا، دەیان فەڵەستینی لە لایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە برینداركراون، هەروەها دوو فەڵەستینییش بەناوەكانی عەلا عیسمەت عەبید و مەحمود سەعدی رەجەب دەستگیركراون.
ماوەی پێنج مانگە لەسەر یەكتر، هێزەكانی ئیسرائیل هەڵدەكوتنە سەر شارۆچكەی عیسوییە و رۆژانە فەڵەستینییەكان دەستگیر دەكەن.