İdris Okuducu,Ramal Abdullah Mahmood
23 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2019
ئیستانبوڵ – AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به توندی كاردانه‌وه‌ی نیشاندا له‌باره‌ی گوته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گرت سه‌باره‌ت به به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركراوه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌و دۆخه قبوڵ ناكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌توندی كاردانه‌وه‌ی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گرت له‌باره‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركراوه و ده‌ڵێت: "به پشتبه‌ستن به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان عێراق دژی ره‌وایه‌تیدان به داگیركاری به‌رزاییه‌كانی جۆلان ده‌وه‌ستێته‌وه كه به‌شێكه له خاكی سووریا".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه "تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر داگیركردنی به‌رزاییه‌كانی جۆلان، فه‌ڵه‌ستین و به‌تایبه‌ت قودس ره‌وایه‌تی نادرێت به داگیركارانی ئه‌وێ".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، پێرێ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندبوو: "له‌دوای ٥٢ ساڵ، كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌مریكا دان به سه‌روه‌ریی ته‌واوی ئیسرائیل‌دا بنێت له به‌رزاییه‌كانی جۆلان".
به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئیسرائیل له ساڵی ١٩٦٧ه‌وه تا ئێستا به‌رزاییه‌كانی جۆلان-ی داگیر كردووه كه به‌شێكه له خاكی سووریا.