Aliia Raimbekova,Ramal Abdullah Mahmood
23 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2019
نوورسوڵتان – AA
پڕۆژه یاساكه‌ی سه‌ركۆماری كازاخستان، قاسم جۆمه‌رت تۆكایێڤ بۆ گۆڕینی ناوی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی له ئاستانا-ه‌وه بۆ نوورسوڵتان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا.
سه‌ركۆماری كازاخستان، قاسم جۆمه‌رت تۆكایێڤ رایگه‌یاند كه پڕۆژه یاسای په‌یوه‌ندیدار به گۆڕینی ناوی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی له ئاستاناوه بۆ نوورسوڵتان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه.
دوای ئه‌وه‌ی ١٩ی ئه‌م مانگه سه‌ركۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته، نوورسوڵتان نازاربایێڤ ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیران تۆكایێڤ بوو به سهركۆمار.
قاسم جۆمه‌رت تۆكایێڤ پێشنیازی كردبوو ناوی ئاستانا-ی پایته‌ختی بۆ ناوی یه‌كه‌می نوورسوڵتان نازاربایێڤ بگۆڕدرێت. په‌رله‌مانیش پشتگیری ئه‌و پێشنیازه‌ی كرد و پڕۆژه یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد.