Talha Yavuz
25 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به گوته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ساڵی ١٩١٥، رایگه‌یاند: "به‌كارهێنانی وشه‌ی 'جینۆساید' به پاڵنه‌ری سیاسیی له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌وه، بێ بوونی بڕیاری دادگایه‌كی ده‌سه‌ڵاتپێدراو، ئاشكراترین نموونه‌ی دووڕووییانه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی خۆرئاوا داكۆكی له‌وه ده‌كه‌ن كه "جینۆساید" ته‌نها ده‌كرێت به بڕیاری دادگا ده‌ستنیشان بكرێت.
چاوش‌ئۆغڵو هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "راسته. به‌كارهێنانی وشه‌ی 'جینۆساید' به پاڵنه‌ری سیاسیی له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌وه، بێ بوونی بڕیاری دادگایه‌كی ده‌سه‌ڵاتپێدراو، ئاشكراترین نموونه‌ی دووڕووییانه".