Muhammed Ali Kamal
25 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2022
سلێمانی-AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی به بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، پیرۆزبایی له ئیمانوێل ماكرۆن ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسا و هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی ماكرۆن، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی به زمانی ئینگلیزیی بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ئیمانوێل ماكرۆنی تاگ كردووه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه:
"گه‌رمترین پیرۆزباییت لێده‌كه‌م سه‌رۆك ماکرۆن بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەت. په‌رۆشم بۆ كاركردن له‌گه‌ڵت له‌پێناو درێژه‌دان به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا".