Emre Gürkan Abay
15 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2022
مۆسكۆ-AA
گوته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسقۆڤ ئاشكرایكرد كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا و ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له ئه‌نقه‌ره، له‌سه‌ر خواستی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه.
دیمیتری پێسقۆڤ له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی رووسیا، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی)، بیڵ بێرنز و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی نارشكین له ئه‌نقه‌ره به میوانداریی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) كۆبوونه‌ته‌وه.
پێسقۆڤ باسی له‌وه‌كرد كه زانیاریی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا ناكات و رایگه‌یاند:
"له راستیدا دانوستانێكی له‌وشێوه‌یه به‌ڕێوه‌چوو. دانوستانه‌كان به دهستپێشخەریی لایه‌نی ئه‌مریكی ئه‌نجامدران".
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌یان به‌وه كرد، بیڵ بێرنز و سێرگی نارشكین له ئه‌نقه‌ره به میوانداریی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) كۆبوونه‌ته‌وه.
هاوكات كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو له‌گه‌ڵ رووسیادا كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندییكردن كراوه‌ن به‌تایبه‌ت له بواری مه‌ترسی ئه‌تۆمیی و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌باره‌ت به سه‌قامگیریی ستراتیجی.