Seyit Aydoğan
14 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2022
تۆرۆنتۆ – AA
كه‌نه‌دا كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی خۆی له ئۆكراینا راگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنان به سه‌رباز و پۆلیسی ئۆكراینا له‌و وڵاته ئه‌ركدار كرابوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند "له ئه‌نجامی دروستبوونی كه‌شێكی ئاڵۆز به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی هێرشكاره ناڕەواكهی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا، یه‌كه‌كانی هێزی چه‌كداری ئۆكراینا له هێزی ئه‌ركداری هاوبه‌ش له پرۆسه‌ی جێگیركردنهوهدان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له شوێنی دیكه‌ی ئه‌ورووپا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه جێگیركردنه‌وه‌ی هێزه‌كان به واتای كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كانیان نایه‌ت و تیایدا هاتووه "بڕیاره‌كه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی سه‌ربازان دراوه، ئه‌ركی له‌پێشینه‌مان پاراستنی سهربازانمانه. بۆیه له كاتێكدا ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرایناش جێگیر بكه‌ین ئه‌وا ئه‌ركه‌كانی داهاتوویان و شوێنیان مشت‌ومڕ هه‌ڵناگرێت. هێزه سه‌ربازییه‌كانی كه‌نه‌دا پابه‌ندن به ئه‌ركه‌كانیان بۆ زیادكردنی توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی ئۆكراینا".
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی كه‌نه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌ی سه‌ربازیی كه‌نه‌دا كه له نزیكه‌ی ٢٦٠ سه‌رباز پێكهاتووه گواستراوه‌ته‌وه پۆڵه‌ندا.