Mücahit Oktay
14 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2022
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی پاڵپشتی وڵاتەی بۆ ئۆکراینا دووپات کردەوە.
لە راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی-دا هاتووە، جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی هەڵوێستی ئەمریکای لەبارەی یەکپارچەیی و سەربەخۆیی خاکی ئۆکراینا دووپات کردەوە.
جۆ بایدن ئاشکراشی کرد لە ئەگەری هەر هێرشێکی رووسیا و هاوپەیمانانی بێدەنگ نابن و "بەشێوەکی خێرا" وڵامیان دەبێت.
جۆ بایدن و ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی جەختیان لە گرنگی گرتنەبەری رێگەی دیپلۆماسیی کردووەوە بەرامبەر بە کۆکردنەوەی سەربازانی رووسیا لەسەر سنووری ئۆکراینا.
لە راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی-دا کە دوێنی بڵاوکرابووەوە، هاتووە جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا کە لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین ئەنجامی دابوو هۆشداری دابووە رووسیا لە ئەگەری دەستتێوەردانی دووەمی ئەو وڵاتە بۆسەر ئۆکراینا "زیانی دارایی خێرا و جیددی" بەدوای خۆیەوە دێنێت.