Emel Öz Gözellik,Ramal Abdullah Mahmood
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبەت بە به‌ساڵاچووان له شاری گیمپۆ باکووری رۆژئاوای كۆریای باشوور، دوو نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٧ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵیی Yonhap بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پێنج نهۆمی تایبەت بە به‌ساڵاچووان له شاری گیمپۆ كه‌وته‌وه.
یه‌كه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ش رایگه‌یاند کە له میانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا، دوو نه‌خۆش كه له به‌شی چاودێری چڕ بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و ٤٧ نهخۆشهیش كه به هۆی ئه‌و ئاگركهوتنهوهوه برینداربووبوون، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه كراون.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه کە له میانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا، ١٣٠ نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بوون.