Hakan Çopur
16 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
له كاتێكدا پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مریكا كه ٢٠٢٠ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پاڵێوراوان بۆ كاندیدی دیموكراته‌كان له په‌خشی راسته‌وخۆدا بۆچوونه‌كانیان خسته‌ڕوو، بیمه‌ی ته‌ندروستی و بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به سووریا دوو بابه‌ت بوون كه زۆرترین قسه‌وباسیان له‌باره‌وه كرا.
مشتومڕه‌كه كه له كه‌ناڵی CNNی ئه‌مریكی راسته‌وخۆ په‌خشكراو له شاری ئۆهایۆ به‌ڕێوه‌چوو، ١٢ پاڵێوراو بۆ كاندیدی دیموكراته‌كان به‌شداریان تێداكرد.
له كێبڕكێكه‌دا هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و سیناتۆری ڤێرمۆنت، بێرنی ساندێرس و سیناتۆری ماساچووسیتس، ئێلیزابێس وارن له‌گه‌ڵ نۆ پاڵێوراوی كاندیده‌كه‌ی دیكه بۆچوونه‌كانیان سه‌باره‌ت به زۆر بابه‌ت خسته‌ڕوو.
- بابه‌تی سه‌ره‌كی مشتومڕه‌كه بیمه‌ی ته‌ندروستی
مشتومڕه‌كه كه نزیكه‌ی سێ كاتژمێری خایاند تیایدا به‌زۆری بیمه‌ی ته‌ندروستی و بابه‌تی چاكسازی قسه‌وباسی له‌باره‌وه كرا.
وارن له دواییدا ده‌ستی به ره‌خنه‌گرتن كرد و به‌گری له بۆچوونی ''بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ هه‌مووان'' كرد، كێبڕكێكارانیشی له‌گه‌ڵ بۆچوونی وارن بوون له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی بوودجه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه زۆر سه‌خته.
وارن پێشنیازی كرد باجی داهات له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌بێ كاریگه‌ری دروستكردن له‌سه‌ر توێژی داهات مامناوه‌ند پلانی بیمه‌ی ته‌ندروستی به‌جێبگه‌یه‌ندرێت.
جۆ بایدن باسی له دووباره جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی ئۆباماكهیر كرده‌وه به هه‌ندێ گۆڕانكارییه‌وه، كه له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا جێبه‌جێ ده‌كرا، به‌ڵام ركابه‌ره‌كانی دیكه باسیان له‌وه كرد كه ئه‌وه زۆر كۆنه.
پاڵێوراوانی كاندید هه‌وڵیاندا ته‌ماشاكه‌ران قایل بكه‌ن به‌وه‌ی پلانه‌كانی بیمه‌ی ته‌ندروستی خۆیان به كه‌مترین باج له‌سه‌ر هاووڵاتییانی داهات مامناوه‌ند جێبه‌جێ بكه‌ن.
- ره‌خنه‌ی توند له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی سووریا
له مشتومڕه‌كه‌دا و له به‌شی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا ته‌واوی دیموكراته‌كان به زمانێكی روون ره‌خنه‌یان له بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گرت بۆ كشانه‌وه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی توركیا، بایدن رایگه‌یاند ''كێشه‌ی سه‌ره‌كی توركیایه و تره‌مپ رێگه‌یدا به كوشتنی كورده‌كان''.
بایدن كه جێگری ئۆباما بوو كه له سووریا پشتیوانی له یه‌په‌گه كرد، كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی توركیا دژبه یه‌په‌گه.
پاڵێوراوێكی دیكه‌ی كاندید كه حاكمی هاوایی-ه، تولسی گابارد كه پێشتر به لێدوانه پشتیوانیه‌كانی له رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بووه بابه‌تی رۆژه‌ڤ، ره‌خنه‌ی له تره‌مپ گرت و رایگه‌یاند ''خوێنی كوردانی سووریا به ده‌ستی تره‌مپ-ه‌وه‌یه''.
وارن به گوتنی ''به‌دڵنیایییه‌وه ده‌بێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رچین، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ژیرانه‌تر'' له‌گه‌ڵ به‌شێك له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بوو، به‌ڵام پێیوابوو شێوازه‌كه‌ی هه‌ڵه بووه.
لای خۆیه‌وه ساندێرس باسی له‌وه كرد كه چیدیكه توركیا هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا نییه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه تره‌مپ كورده‌كانی ته‌نها كردووه و جێیهێشتوون.