Yosra Ouanes
16 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2019
تونس ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تونس كە تیادا قەیس سەعەید سەركەوتنی بەدەستهێناوە، بە هەنگاوێكی گرنگ لەچوارچێوەی پڕۆسەی دیموكراتییدا لەو وڵاتە ناوزەند كرد.
لە راگەیەندراوێكدا، مایك پۆمپیۆ بەبۆنەی هەڵبژاردنی قەیس سەعەید وەك سەرۆكی نوێی تونس پیرۆزبایی لە گەلی ئەو وڵاتە كردووە و هەروەها گوتوویەتی "خواستمان لەسەر ئەوە هەیە كە لەگەڵ سەرۆكی نوێی تونس، قەیس سەعەید كار بكەین و پێكەوە درێژە بدەین بە هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات ".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە كە بەهۆی هەوڵەكانی دەستەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی تونس-ەوە، ژمارەیەكی زۆری دەنگدەر لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییدا بەشداریان كردووە.
رۆژی یەكشەممەی پرۆسەی دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تونس بەڕێوەچوو كە تیایدا هەریەك لە كاندیدی سەربەخۆ، قەیس سەعید و سەرۆكی پارتی "دڵی تونس"، نەبیل قورەوی ركابەری یەكتریان كرد.
دوای جیاكردنەوەی دەنگەكان، دەستەی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە تونس رایگەیاندبوو كە كاندیدی سەربەخۆ، قەیس سەعید بە بەدەستهێنانی ٧٢،٧١ی لەسەدای دەنگەكان سەركەوتنی بەدەستھێناوە و لە بەرامبەردا نەبیل قورەوی ٢٧،٢٩ی لەسەدای دەنگەكانی بەدەستهێناوە.