Zana Natık Kerem
20 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2018
كەركووك ــ AA
ئەفسەری پۆلیس، نەقیب حامد عوبێدی رایگەیاند، داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك دوو هاووڵاتی مەدەنی كوشتووە و سێی دیكەشی رفاندووە.
حامد عوبێدی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كە جلوبەرگی هێزە ئەمنییەكانیان پۆشیبوو، بازگەیەكی ساختەیان لەسەر رێگەی قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای شاری كەركووك دانابوو".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە تیرۆریستەكانی داعش لەو بازگەیە، دوو مەدەنییان كوشتووە و سێی دیكەشیان رفاندووە و دواتر بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك، دیالە و ئەنبار پەلاماری لەو جۆرە ئەنجام دەدەن كە مەترسی و نیگەرانی لای دانیشتوانی ئەو پارێزگایانە دروستكردووە.