Ömer Aydın,Muhammet Ali Kemal
20 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2018
پاریس - AA
سه‌رۆكی پێشووتری فەڕه‌نسا، نیكۆلا ساركۆزی له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه بەراییه‌كان له‌و بانگه‌شانه‌ی كه له میانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ساڵی ٢٠٠٧دا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی پشتیوانیی دارایی له سه‌رۆكی لیبیا، موعه‌مه‌ر قه‌زافی وه‌رگرتووه، ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی لۆمۆند سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، نیكۆلا ساركۆزی له لایه‌ن پۆلیسی نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ناوچه‌ی نانتێرێی پاریس ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه کە ساركۆزی به‌م دواییانه له كۆنفرانسێك له دوبه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كاریی بووه بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ردانێك بچێته له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه بەراییه‌كان له‌و بانگه‌شانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ناوبراو هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ساڵی ٢٠٠٧دا به‌و پارانه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكی لیبیا، موعه‌مه‌ر قه‌زافی بۆ ره‌وانه‌كراوه به‌ڕێوه‌بردووه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. لێكۆڵینه‌وه بەراییه‌كان له‌م تۆمه‌تانه ساڵی ٢٠١٣ ده‌ستیان پێكردبوو.
له ساڵی ٢٠١٦دا خاوه‌نكار، زیاد ته‌قیه‌ددین ئاشكرایكردبوو له كۆتاییه‌كانی ساڵی ٢٠٠٦دا له لیبیاوه پێنج ملیۆن یۆرۆی بۆ ساركۆزی هێناوه. ئه‌م گوتانه لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی یه‌كه‌ی هه‌واڵگریی لیبیا، عه‌بدوڵڵا سه‌نوسی كه له ساڵی ٢٠١٢دا دابووی، پشتڕاستكرده‌وه.
وه‌زیری پێشووی نه‌وتی لیبیا، شوكری غانم له ساڵی ٢٠١٢دا به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستدابوو. له‌و تێبینییانه‌شی كه دوای مردنی پێی بوون، ئه‌وه ئاشكرا كرابوو كه جانتایه‌كی پڕ له پاره ره‌وانه‌ی ساركۆزی كراوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه وه‌ك دهستهبهركاری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان قه‌زافی و فه‌ڕه‌نسا ده‌ناسرێت، ناوی به‌شیر ساڵح-ه و ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ئێستا له جۆهانسبێرگی پایته‌ختی کۆماری باشووری ئەفریقا له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارییدا برینداربوو، رایگه‌یاندبوو "قه‌زافی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پشتیوانیی دارایی پێشكه‌شی ساركۆزی كردووه. له‌به‌رامبه‌ردا ساركۆزی ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه. من زیاتر له ساركۆزی باوه‌ڕ به قه‌زافی ده‌كه‌م".