Hakan Çopur,123
02 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2019
مۆسكۆ – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له‌باره‌ی سه‌رده‌سته‌ی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رایگه‌یاند "دروستكراوی ئه‌مریكا بوو".
له‌باره‌ی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی-یه‌وه لاڤرۆڤ لێدوانێكی جیاواز له ئه‌مریكای بۆ كه‌ناڵی Rossiya 24ی رووسی دا و گوتی: "به‌غدادی، دروستكراوێكی ئه‌مریكا بوو. وه‌زاره‌تی به‌رگری (رووسیا) له‌باره‌ی به‌غدادی-یه‌وه راگه‌یه‌ندراوی بڵاوكرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه زانیاری زیاترمان ده‌وێت. سوپاكه‌مان له‌سه‌ر سه‌ره‌داوی نوێ كار ده‌كات، هێشتا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مریكا ده‌یڵێ (له‌باره‌ی به‌غدادی-یه‌وه) نه‌تواندراوه پشتڕاست بكرێنه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا باسی له پێشهاته‌كانی دوای داگیركردنی عێراق له ٢٠٠٣ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كرد و گوتی: "دوای داگیركاری نایاسایی، داڕووخانی حكوومه‌تی عێراق و ئازادكردنی توندڕه‌وان له گرتووخانه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، داعش سه‌ری هه‌ڵدا. بۆیه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌گه‌ر به ڕاستی ئه‌وه‌یان كردبێت ئه‌وا یه‌كێكیان له‌ناوبردووه كه خۆیان ده‌رفه‌تی سه‌رهه‌ڵدانیان ره‌خساند".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو كه دوای ئه‌وه‌ی به‌غدادی چووبووه یه‌كێك له تونێڵه سه‌رداخراوه‌كانی ژێرزه‌مینی ماڵه‌كه‌ی، ئێله‌گه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی به‌خۆیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و بهمهۆیهیشهوه به‌خۆیه‌وه سێ منداڵی خۆیشی كه له‌گه‌ڵی دابوون، کوژران.