Selen Temizer,Muhammed Shekh Yusuf,123
02 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2019
جنێڤ – AA
ئه‌ندامی كورد له لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا، عه‌بدولحه‌كیم به‌شار به پێویستی ده‌زانێت رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌ی سووریا بكشێته‌وه كه داگیری كردوون و رایگه‌یاند وه‌ستانه‌وه له دژی توركیا له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه.
عه‌بدولحه‌كیم به‌شار له كاتێكدا كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا له جنێڤ به‌رده‌وامه له‌باره‌ی تێڕوانینی كوردانی سووریا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كه بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سووریا ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی نییه و له‌و وڵاته پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی لێكجیاواز هه‌ن و گوتی: "پێویسته دان به‌وه‌دا بندرێت كه ئێمه‌یش به‌شێكین له‌و وڵاته. به‌مجۆره ئێمه‌ش سوود ده‌گه‌یه‌نین به بوژانه‌وه‌ی وڵات. داواكاری یه‌كه‌ممان ئه‌وه‌یه ناوی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ت له كۆماری سووریای عه‌ره‌بییه‌وه بگۆڕێت بۆ كۆماری سووریا. سیسته‌می حوكمڕانی سه‌رۆكایه‌تیش له سووریا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و له‌گه‌ڵ سیسته‌می حكومڕانی تێكهڵاوداین".
- داهاتووی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراون
عه‌بدولحه‌كیم به‌شار سه‌باره‌ت داهاتووی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراون، گوتی: "ده‌بێت په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی ئێمه بچێته ده‌ره‌وه. ئێمه وه‌ك كوردانی سووریا ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ هاوسێكانی سووریا دروست بكه‌ین. وه‌ستانه‌وه له دژی توركیا له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ماندا نییه".
سه‌باره‌ت به لێكتێگه‌یشتنه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی فوراتیشه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان توركیا دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا بكات و ئه‌م لێكتێگه‌یشتنانه‌ش كاریگه‌ری باش ده‌كه‌نه سه‌ر كاروباری لیژنه‌كه‌یان.
- كار و چالاكییه‌كانی لیژنه‌كه
عه‌بدولحه‌كیم به‌شار به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئیستیفزازیانهیه، گوتی: "ته‌واوی ره‌وشه‌كه نه‌رێنی نییه. ده‌توانین بڵێین لایه‌نى سیاسی جدی هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به بژارده‌ی سیاسیی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. رووسیاش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه".
لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌م له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ ئه‌نجام دا. لیژنه‌كه له‌مڕۆوه ناوبڕ ده‌داته دانیشتنه‌كانی و رۆژ دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.