Dmitri Chirciu
25 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2023
مبابانێ – AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی کە فەڕەنسا دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ئەفریقا وەردەدات، رایگەیاند: "فەڕەنسا لە رێگای پشتیوانیکردن لەو تیرۆریستانەی لە لیبیان، هێشتا هانی خولگەی تیرۆر دەدات لە ئەفریقا".
دوای کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لەگەڵ هاوتا ئیستوانییەکەی، زولی دڵادڵا لە مبابانێ پایتەختی ئیستۆنیا لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی گوتەکانی سەرکۆماری فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کە راگەیاندبوو: "رووسیا لە پشت داواکاری بورکینا فاسۆوەیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی فەڕەنسا لەو وڵاتە"، گوتی: "ئەمە پەیوەندی بە سیاسەتی دەرەکییەوە هەیە، ئێمە دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە وەرنادەین. بەڵام لێدوانەکانی ماکرۆن دەری دەخەن کە فەڕەنسا دەستوەردانی لەم جۆرە دەکات".
لاڤرۆڤ بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە رووداوی هاوشێوە پێشتر لە مالی رووی داوە، بیری خستەوە کە حکوومەتی مالی گەیشتە ئەو باوەڕەی کە بڕیاری کشانەوەی یەکەکانی فەڕەنسا و لەناوبردنی بنکە سەربازییەکانی باکووری ئەو وڵاتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی مالی دروست دەکات و بەم هۆیەوە پەنای بردە بەر کۆمپانیای سەربازیی تایبەتی رووسیا.
- "کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکانی فەڕەنسا لە ئۆراسیا چالاکن"
لاڤرۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکانی فەڕەنسا لە ئۆراسیا چالاکن، گوتی: " تۆمەتبار دەکرێین بەوەی کە گوایە لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، مالی و ئێستایش لە بورکینا فاسۆ زیان بە بەرژەوەندییەکانی فەڕەنسا دەگەیەنین. ئەمە ئەو عەقڵییەتەیە کە یەکێتیی ئەورووپا لە تەواوی جیهان بەکاری دەهێنێت. هەمان عەقڵییەت لە سەرەتای ئەم سەدەیە لە ئۆکراینایش بەکار هێندرا، هەر هەمان عەقڵیەت بۆ کیشوەری ئەفریقایش بەکار دەهێندرێت".
وەزیری دەرەوەی رووسیا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە فەڕەنسا رۆڵی سەرەکی هەبووە بۆ ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر لیبیا، گوتی: "ئەم هێرشانە بوونە هۆی داڕووخانی دەوڵەتی لیبیا، فەڕەنسا لە رێگای پشتیوانیکردن لەو تیرۆریستانەی لە لیبیان، هێشتا هانی خولگەی تیرۆر دەدات لە ئەفریقا. مایەی نیگەرانییە کە هاوتا ئەورووپی و خۆرئاوایییەکانمان هێشتا عەقڵیەتی کۆڵۆنی و لۆجیکی 'پەرت بکە و زاڵ بە' لە سیاسەتی دەرەکیدا بەکار دەهێنن".
لاڤرۆڤ تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ ئیستۆنیا بۆ ئەنجامدانی هەماهەنگیی لە بواری ئەمنیدا.