Kasım İleri
25 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2023
واشنتۆن – AA
بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند لە میانی ئەم هەفتەیەدا، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایدەگەیەنێت کە تانکی ئابرامز M1 بە ئۆکراینا دەدات.
بەرپرسە ئەمریکییەکە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند: "لە میانی ئەم هەفتەیەدا کە نزیکترین رێککەوت سبەییە، سەرۆک بایدن رایدەگەیەنێت کە تانکی ئابرامز M1 بۆ ئۆکراینا دابین دەکات".
ئاماژەی بەوەشدا کە پاکێجی هاوکارییەکە "یەک کاروان تانکی ئابرامز" دەبێت کە دەکاتە ٣٠ بۆ ٥٠ تانک.
کاروانی تانکەکانی ئەمریکا لە ٤٤ تانک پێ دێت.
ئەم هەنگاوەی حکوومەتی ئەمریکا لە دوای ئەوە هات کە ئەڵمانیا نەیویست بەرلە ئەمریکا تانک بۆ ئۆکراینا دابین بکات و رەزامەندی نەدا لەسەر پێدانی تانکی ئەڵمانی لەلایەن وڵاتانی دیکەوە بە سوپای ئۆکراینا.