Barış Seçkin
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2021
رۆما – A
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌هۆی دزه‌كردنی گاز له تۆڕی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی له شاره‌دێی راڤانوسا باشووری ئیتاڵیا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌وت كه‌س كه چاره‌نووسیان نادیاره.
كه‌ناڵی Rainews24ی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ، به‌هۆی دزه‌كردنی گاز له تۆڕی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی له شاره‌دێی راڤانوسا سەربە ناوچەی کارگێڕیی ئەگریجێنتۆ له دوورگه‌ی سقلیە، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی داوه و زیانی زۆری به شه‌ش ماڵ گه‌یاندووە کە سێ ماڵ سووتان و سێ ماڵه‌كه‌ی دیكه‌یش زیانی زۆریان به‌ركه‌وت.
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامی رووداوه‌كه‌دا، دوو كه‌س كه له ماڵه‌كانیاندا بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سیش له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه داڕووخاوه‌كان رزگار كراون.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه دواتر ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد و به درێژایی شه‌ویش تیمه‌كان له گه‌ڕاندابوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ی چاره‌نووسیان نادیاره.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ناوچەی کارگێڕیی ئەگریجێنتۆ، ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.