Ali Cura
31 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2020
مۆسكۆ – AA
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه له رووسیا نوێژی جه‌ژنی قوربان به شێوه‌یه‌كی سنووردار ئه‌نجام درا.
له میانی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش و ره‌چاوكردنی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نها به به‌شداربوونی كارمه‌ندانی ئایینی نوێژی جه‌ژنی قوربان له مزگه‌وتی ناوه‌ندی مۆسكۆ ئه‌نجام درا.
له میانی پێشكه‌شكردنی گوتاری جه‌ژنیشدا په‌یامی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكوه‌زیران میخائیل میشوستین و سه‌رۆكی شاره‌وانی مۆسكۆ، سێرگی سۆبیانین به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان خوێندرانه‌وه.
نوێژ و گوتار و نزای جه‌ژن به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی رووسیا Rossiya-1ه‌وه په‌خش كرا.
به‌هۆی كۆرۆناوه موسڵمانانی رووسیا جه‌ژنی قوربان له ماڵه‌كانی خۆیاندا به‌رز راده‌گرن.